سەرەتا / دەربارەی ئێمە

کۆمپانیای بەمۆ بۆ بازرگانی گشتی و بریکارنامەی بازرگانی شیر و بەرهەمەکانی/ سنوردار

کۆمپانیای بەمۆ یەکێکە لە کۆمپانیا پێشەنگەکانی کەرتی بازرگانی خۆراک.

کۆمپانیای بەمۆ لە ساڵی ٢٠٠٤ لە شاری سلێمانی دامەزراوە بە ئامانجی دابینکردنی باشترین بەرهەمی خۆراکی بۆ کڕیارانمان وبریکار و دابەشکەری سەرەكی ئەم بەرهەمانەیە: (برنجی مەحمود و شیری ئاڵتونسا و کۆنفی لاك و شیری یۆرۆ)
کۆمپانیای بەمۆ هەمیشە لە هەوڵی پێشکەشکردنی باشترین کوالێتی و گونجاوترین نرخدایە.

Since

2004

ئەرکی ئێمە

ئەرکی ئێمە دڵخۆشکردنی هاوڵاتیانە بە دابینکردنی پێویستییەکانیان لەڕێگەی پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری لە کەرتی خۆراک بە باشترین کوالێتی.

پەیامی بەڕێوبەری جێبەجێکار

بەڕێز بەهادین جەمال

کاتێک لە ساڵی ٢٠٠٤ کۆمپانیای بەمۆ دامەزرا، ئامانجمان ئەوە بوو کە  پێداویستی خۆراکی بە باشترین کوالێتی بۆ خەڵکی شارەکەمان دابین بکەین, بەڵام بەخۆشحاڵییەوە ئێستا کۆمپانیای بەمۆ یەکێکە لە کۆمپانیا سەرەکییەکانی کەرتی دابینکردنی خۆراك. 

بە شانازییەوە بەرپرسیارێتیەکی گەورەمان هەڵگرتووە ئەویش پێشکەشکردنیی باشترین کوالێتی و گونجاوترین نرخ بۆ هاوڵاتیان.

هەمیشە شانازی بە سەرکەوتنی (کۆمپانیای بەمۆ)وە دەکەین و هەوڵدەدەین بۆ بەردەوامی ئەم سەرکەوتنە و دڵنیابوون لە رەزامەندی کڕیارانمان.

براندەکان

 کۆمپانیای بەمۆ بریکار و دابەشکەری سەرەكی ئەم بەرهەمانەیە: (برنجی مەحمود و شیری ئاڵتونسا و کۆنفی لاك و شیری یۆرۆ)