شیری کۆنفی لاک کۆمفۆرت
یەکێکە لە بەرهەمەکانی شیری کۆنفی لاک کە تایبەتە بە منداڵانی تازە لەدایکبوو تا
١٢ مانگ کە تووشی غازات و تێکچوونی کۆئەندامی هەرس دەبن ودەوڵەمەندە بە ماددە
خۆراکیەکان کە پاڵپشتی گەشەکردنی منداڵان دەکەن.
پێکهاتەکان:
- ڕێژەیەکی گونجاو لە (DHA)، (AA)، (FOS)، (GOD).
- دەوڵەمەندە بە نیوکلیۆتاید و بەکتریای بیفیدۆباکتریۆم.
- دەوڵەمەندە بە وزە و چەوری سروشتی و کاربۆهیدرات و پرۆتین.
- دەوڵەمەندە بە ڤیتامین (A, B1, B2, C, D, O, K).
- دەوڵەمەندە بە کانزاکان (کالیسیۆم، ئاسن، زینک،...هتد).
سوودەکان:
- ترشی دۆکۆساهێکسانۆیك (پاڵپشتی گەشەکردنی مێشك).
- ترشی ئاراکیدیک (پاراستنی مێشک بە چالاککردنی وەرگرەکانی
مێشك).
- فرۆکتۆز دیساکارید (ڕێکخستنی ئاستی کۆلیسترۆڵ و هەڵمژینی
کانزاکان).
- گالاکتۆلیگۆساکارید (بەرگرییە سروشتییەکانی جەستەی مرۆڤ
بەهێز دەکات).
- نیوکلۆتیدات : پێویستن بۆ کاراکردنی هەموو خانەیەکی لەش و
ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لە گەشەکردنی سیستەمی بەرگری لەش
لە منداڵاندا.
- بەکتریای بیفیدۆباکتیریۆم: جۆرێکە لە بەکتریا سودبەخشەکان کە
لە چەند خۆراکێکدا هەیە بەتایبەتی لە شیردا و چەندین ئەرکی
هەیە لەوانە: یارمەتی هەرسکردن دەدات و تووشبوون به
سکچوون کەم دەکاتەوە.
هەڵگرتن:
- شوێنی وشک وسارد.
- لە تیشکی ڕاستەوخۆی
خۆر بیپارێزە.