ئیڤێنتی ساڵانەی كۆمپانیای بەمۆ - [٢٠٢٢]

09/04/2023

کۆمپانیای بەمۆ ساڵانە هەڵدەستێت بە رێکخستنی ئیڤێنتی تایبەت بە کۆمپانیا و لە ئیڤێنتی ئەمساڵدا چەندین خاڵی گرنگ تاوتوێ کران بۆ زیاتر پێشکەوتن و گەشەکردنی کۆمپانیا، هەوکات لەپای خزمەت و کارکردنی یەك ساڵیان سەرجەم کارمەندان خەڵات کران.
هەروها لە لایەن بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیا ئاماژە بە ساڵێكی تەواو لە كاركردن کرا، ووتاری ساڵی نوێ سەبارەت بە كاركردن و ئامانج و ستراتیجی كاركردن بە شێوەی گشتی خرایە ڕوو. كۆمپانیای بەمۆ ساڵێكی تر لە بازرگانی خۆراكی خستە سەر ئەزموونی كارەكانی هەروەها كواڵیتی و نرخی گونجاو لە بازاڕەكانی لە هەموو عێراق وهەرێمی كوردستان كردووەتە ئامانجی كاركردنی هەمیشەیی.