فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی بۆ خواردنی کلتوری گەلان - [٢٠١٧]
26/08/2023
بۆ یەکەم جار لەهەرێمی کوردستان و بە سپۆنسەری کۆمپانیای بەمۆ لە ڕۆژی چوارشەممە لە بەرواری١٠-٥-٢٠١٧ لە چاڤی لاندی گەشتیاری سلێمانی، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی بۆ خواردنی کلتوری گەلان بەڕێوەچوو کە ٣ ڕۆژی خایاند.
بە ئامادەبوونی زۆرێک لە میوانان و میدیاکان و ئاژانسەکانی هەواڵ، چێشتلێنەر لە ١٣ نەتەوە و وڵاتی جیاواز بەشداریان لەم چالاکییەدا کرد و هەریەک بەچەند جۆرێک لەخواردن (چین، ئەڵمانیا، میسر، هیندستان، ئێران، ئیتاڵیا، سوریا، مەکسیک، فەرەنسی، ژاپۆن، و تورکیا) جگە لە خواردنی بەناوبانگی عێراقی و کوردی.
لە ئەم فێستیڤاڵە:
- چەندین خەڵات ودیاری لەلایەن کۆمپانیای بەمۆ بەسەر هاوڵاتیان دابەش کرا.
- فێربوون و ئاڵوگۆڕی شێوازی جیاوازی لە چێشت لێنان.
- ئامادەکرنی خواردنی جیاواز لەلایەن چێشتلێنەرە نێودەوڵەتیەکان.