ئیڤێنتی ساڵانەی كۆمپانیای بەمۆ - [٢٠٢٣]
08/08/2023
ئیڤێنتی ساڵانەی كۆمپانیای بەمۆ ٢٠٢٣
نهێنی سەرکەوتنی هەر كۆمپانیەك كارمەندەکانیەتی،
هەر بۆیە كۆمپانیای بەمۆ كارمەندەکانی بە کلیلی سەرکەوتن و بە دەستهێنانی دەستکەوتەکانی
دەزانێت.
بەم بۆنەیەوە
کۆمپانیای بەمۆ ساڵانە هەڵدەستێت بە رێکخستنی ئیڤێنتی تایبەت بە کۆمپانیا و لە ئیڤێنتی
ئەمساڵدا چەندین خاڵی گرنگ تاوتوێ کران بۆ زیاتر پێشکەوتن و گەشەکردنی کۆمپانیا، هەوکات
لەپای خزمەت و کارکردنی یەك ساڵیان سەرجەم کارمەندان خەڵات کران.
هەروها لە لایەن بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیا
ئاماژە بە ساڵێكی تەواو لە كاركردن کرا، ووتاری ساڵی نوێ سەبارەت بە كاركردن و
ئامانج و ستراتیجی كاركردن بە شێوەی گشتی خرایە ڕوو.
كۆمپانیای بەمۆ ساڵێكی تر لە بازرگانی خۆراكی
خستە سەر ئەزموونی كارەكانی هەروەها كواڵیتی و نرخی گونجاو لە بازاڕەكانی لە هەموو
عێراق وهەرێمی كوردستان كردووەتە ئامانجی كاركردنی هەمیشەیی.
__
کۆمپانیای بەمۆ بۆ بازرگانی گشتی وبریکارنامەی
بازرگانی شیر و بەرهەمەکانی/ سنوردار
بریكاری سەرەكی (برنجی مەحمود، شیری ئاڵتونسا،
شیری یۆرۆ، شیری کۆنفی لاك) لە هەموو عێراق وهەرێمی كوردستان