یهكهمین ئیڤێنتی بازاڕ و بزنس لە سلێمانی - [٢٠١٨]
24/08/2023
لە یەکەمین ئیڤێنت لە جۆری خۆی لە هەرێمی کوردستان کۆمپانیای بەمۆ سپۆنسەری ئیڤێنتی بازاڕ و بزنس کرد لە کەرتی بازرگانی و مارکێتینگ بە هاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوی خەونی فێرخوازان لە شاری سلێمانی كه ژمارهیەكی زۆر له خاوهنكارو بازرگانانی شاری سلێمانی و چینه جیاوازهكانی كۆمهڵگا بهشداربوون لهو بۆنهیه.
بەڕێوەبەری کۆمپانیای بەمۆ وتارێکی تایبەتی سەبارەت بە ئامانجی چالاکییەکە پێشکەش کرد، کە تیایدا تیشکی خستە سەر کار و بازرگانی، و بەکارهێنانی ئەزموونی کۆمپانیا سەرکەوتووەکان لە بوارەکانیاندا، بەبازاڕکردنی خزمەتگوزاری و بەرهەمەکانیان لە کوردستان، گواستنەوەی ئەم ئەزموونە بۆ کۆمپانیا و خەڵک، و فراوانکردن و پەرەپێدانی بازاڕی کار.
پاش تهواوبوونی بۆنهكه هەموو ئەو کۆمپانیایانە کە بەشداریان لەم چالاکییەدا کردووە، بڕوانامەی ڕێزلێنانیان وخهڵات وەرگرت.