ئیڤێنتی ساڵانەی كۆمپانیای بەمۆ - [٢٠٢٣]

08/08/2023

ئیڤێنتی ساڵانەی كۆمپانیای بەمۆ ٢٠٢٣

  نهێنی سەرکەوتنی هەر كۆمپانیەك كارمەندەکانیەتی، هەر بۆیە كۆمپانیای بەمۆ كارمەندەکانی بە کلیلی سەرکەوتن و بە دەستهێنانی دەستکەوتەکانی دەزانێت.
 بەم بۆنەیەوە کۆمپانیای بەمۆ ساڵانە هەڵدەستێت بە رێکخستنی ئیڤێنتی تایبەت بە کۆمپانیا و لە ئیڤێنتی ئەمساڵدا چەندین خاڵی گرنگ تاوتوێ کران بۆ زیاتر پێشکەوتن و گەشەکردنی کۆمپانیا، هەوکات لەپای خزمەت و کارکردنی یەك ساڵیان سەرجەم کارمەندان خەڵات کران.
هەروها لە لایەن بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیا ئاماژە بە ساڵێكی تەواو لە كاركردن کرا، ووتاری ساڵی نوێ سەبارەت بە كاركردن و ئامانج و ستراتیجی كاركردن بە شێوەی گشتی خرایە ڕوو.
كۆمپانیای بەمۆ ساڵێكی تر لە بازرگانی خۆراكی خستە سەر ئەزموونی كارەكانی هەروەها كواڵیتی و نرخی گونجاو لە بازاڕەكانی لە هەموو عێراق وهەرێمی كوردستان كردووەتە ئامانجی كاركردنی هەمیشەیی.

__

کۆمپانیای بەمۆ بۆ بازرگانی گشتی وبریکارنامەی بازرگانی شیر و بەرهەمەکانی/ سنوردار
بریكاری سەرەكی (برنجی مەحمود، شیری ئاڵتونسا، شیری یۆرۆ، شیری کۆنفی لاك) لە هەموو عێراق وهەرێمی كوردستان