خەڵات كردنی بەهرەمەندەكانی ساڵ - [٢٠١٩]

24/08/2023

بە سپۆنسەری کۆمپانیای بەمۆ و بە هه‌ماهه‌نگی لەگەڵ وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئیڤێنتێک بۆ ڕێزلێنان لە ١٢ گروپی جیاواز لە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت ڕێکخرا.

کۆمپانیای بەمۆ دیاری و بڕوانامەی ڕێزلێنان بەسەر بەشداربووان دابەش کرد.

ئەم بۆنەیە دەرفەتێکی زۆر باش بوو بۆ ئەوەی:
- هۆشیاری سەبارەت بەو کەسانەی کە پێویستی تایبەتیان هەیە.
- ڕاکێشانی دەزگاکانی ڕاگەیاندن بۆ پرسی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت.

لە کۆتاییدا کۆمپانیای بەمۆ لەلایەن وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بڕوانامەی ڕێزلێنان ڕێزی لێگیرا بۆ سپۆنسەرکردنی ئەم چالاکییە گرنگە.