دووەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی وەرزشی ئاسمانی - هەڵەبجە [٢٠١٨]

26/08/2023

لە ژێر ناونیشانی “پایتەختی ئاشتی”.
بە سپۆنسەری کۆمپانیای بەمۆ و بە سەرپەرشتی پارێزگاری هەڵەبجە دووەم فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی وەرزشی ئاسمانی لە ڕۆژی ١٨ تا ١٩ ی نیسانی ٢٠١٨ لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو.
ئامانجی ئەم چالاکییە هۆشیارکردنەوەی خەڵک  و ڕاکێشانی گەنجانی هەڵەبجە بۆ وەرزشە ئاسمانیەکان. چالاکییەکە چەندین وەرزشی ئاسمانی وەک (فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، پەرەشوت، پارا ماتۆڕ، و سکایدایڤینگ، باڵۆن) لە شاخی بالامبۆ لەخۆگرتبوو.