ئیڤێنتی تێپەڕاندنی تارگێتی فرۆشتنی شیری ئاڵتونسا - سلێمانی [٢٠١٧]

27/08/2023

کۆمپانیای بەمۆ لە شاری سلێمانی بۆ زیاتر پتەوکردنی پەیوەندی نێوان تیمی (بەمۆ)ی سلێمانی و خاوەن مارکێت و مۆڵەکان لە سلێمانی بۆنەیەکی سازکرد.
چەندین خاڵ و بیرۆکەی گرنگ لەلایەن بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای بەمۆ بەڕێز بەهادین جەمال پێشکەش کران و گفتوگۆیان لەسەر کرا.
هەروەها بەڕێز بەهادین جەمال سوپاسی هەموو لایەکی کرد بۆ هەوڵ و سەرکەوتنیان لە زیادکردنی فرۆشی شیری ئاڵتونسا و گەیشتن بە ئامانجی فرۆشتنیان.
هەروەها لەم چالاکییەکەدا:
- سەرجەم کارمەندەکان خەڵات کران.
- دیاری بۆ سەرجەم میوانان.