بەشداریکردنی کۆمپانیای بەمۆ لە پڕۆگرامی دیجیتاڵی ڕەمەزان

10/02/2025

بە بەشداریکردنی چەندین کۆمپانیای پێشەنگی بازاڕی خۆراک و وەک پێشەنگێک لە بواری بازرگانیی گشتیدا، کۆمپانیای  بەمۆ بەشداری لە پانێڵێکی گفتوگۆدا کرد سەبارەت بە پرۆگرامە دیجیتاڵییەکان و ئاستەنگەکان لە عێراقدا و هەروەها ڕۆڵ و کاریگەرییان لەسەر کۆمەڵگا. پڕۆگرامەکە لەلایەن میدیۆم گروپەوە Medium Group ڕێکخرابوو، کە بریکاری سەرەکی گووگڵە Google لە عێراقدا.